دوو هه‌زار و 500 چه‌كداری توندڕه‌وی ئه‌وروپی له‌نێو ڕیزه‌كانی داعشدا له سوریا و عێراق ده‌جه‌نگن، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا دروست كردوه.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: ڕاپۆرتێك كه له‌لایه‌ن ڕێكخه‌ری یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ كاروباری تیرۆر ئاماده كراوه، ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 15 بۆ 20ی چه‌كدارانی بیانی كه په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردوه له سوریا و عێراق كوژراون و ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 30 بۆ 35یشیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌وروپا.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 50 ی ئه‌و چه‌كدارانه له سوریا و عێراق ده‌جه‌نگن، ژماره‌یه‌یان نزیك ده‌بێته‌وه له دوو هه‌زار و 500 چه‌كدار.
ڕاپۆرته‌كه هۆشداریش ده‌داته یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌باره‌ی توندكردنی ڕێكاره‌كان بۆ ڕێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه بۆ ئه‌وروپا.
جگه له بوونی ئه‌و چه‌كدارانه له عێراق سوریا، به ده‌یان چه‌كداری تر له‌نێو گروپه توندڕه‌وه‌كانی لیبیا ده‌جه‌نگن و ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ڕه‌گه‌زنامه و په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه ولاَتهكانی خۆیان, جگه له‌وه‌ش ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له په‌یوه‌ندیدا ده‌مێننه‌وه له‌گه‌ڵ داعش، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی زۆری له‌سه‌ر ئاسایشی ولاَتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا دروست كردوه.
٨ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ٢٠:٤٨
News ID: 797038
دوو هه‌زار و 500 چه‌كداری توندڕه‌وی ئه‌وروپی له‌نێو ڕیزه‌كانی داعشدا له سوریا و عێراق ده‌جه‌نگن